فەرقی شوشه و کریستال
موادی کریستال له 24% و یا هیندێک زیادتر رابر یا کورشون ( Pb ) و 76% یا هیندێک کەمتر شوشه چاکراوه بەلام ده شوشەواتی ساده و اعتیادی دا زیادتر له 99% شوشه هەیه. هیندێک شوشەواتیش هەیه که زۆر کەمتر له 24% رابر یا کورشون ( Pb ) تێدا بەکار گیراوه که له ئەصل دا هەمەن شوشەی ئێعتیادیه. دەمهەوێ خاترجەمو کەم که هەر کارزانەکان و ئەوانەی زۆر لەگەل شوشەوات کاریان کردوه دەتوانن بزانن ئەو ظروفه کریستاله یا شوشه.
کریستال له شوشه وەزنی گرانتره و ئەگەر توقەی لێبکەیت دەنگی زەنگولەی لێدێت. شەفافیتی شوشه ئەگەر جوان و به کوالیتی چاکرابیت لەگەل کریستال فەرقی زۆری نابێت. لەسەر کریستال نابێ مەوج و حوباب هەبیت. هەروا جوانی و کوالیتی کریستال ده کریستالی لوس و ساده دا دیار دەکرێت و ئەگەر کریستال عەیبی تێدابیت به تراش و نەقش و نیگار دایدەپوشن.